بەڕێوەبەری نوێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستبەکاربوو

ئەحمەد هۆشیار: دەست بە پلان و ستراتیجییەتێکی نوێ دەکرێت

K24 - هەولێر

لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکارییانەی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستە ئیدارییەکان دەستیپێکردووە، ئەمڕۆ ئەحمەد هۆشیار، وەکو بەڕێوەبەری نوێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستبەکار بوو.

لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری نوێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەبارەی پلانیان بۆ فڕۆکەخانەکە، گوتی "دەست بە پلان و ستراتیجییەتێکی نوێ دەکرێت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر".

دەستبەکاربوونی ئەحمەد هۆشیار لەکاتێکدایە، بەهۆی رێکارەکانی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، گەشتە ئاسمانییەکان نەک تەنیا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بەڵکو لە زۆربەی وڵاتانی جیهان راگیراون یان سنووردارکراون.

ئەحمەد هۆشیار، جێگەی تەلار فایەق دەگرێتەوە کە ماوەی 11 ساڵ لە (2009 بۆ 2020) بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە بوو.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، یەکێک لە درێژترین رێڕەوەکانی فڕۆکەی هەیە لە جیهان (4800 مەترە). لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانی، دوو گەورە فڕۆکەخانەی هەرێمی کوردستانن و کردنەوەیشی بە شێوە مۆدێرنەکەی، لە ساڵی 2010 بوو.

هـ.ر.

Fly Erbil Advertisment