له ئه‌لبوكه‌مال بۆردومانی میلیشیاكانی لایه‌نگری ئێران كرا
زیانێكی زۆر به‌ر گرووپه چه‌كدارییه‌كان كه‌وتووه
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك له سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی سووریاوه، بڵاویانكرده‌وه، پێگه‌یه‌كی چه‌كدارانی "نزیك له ئێران" له ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی هاوسنووریی له لایه‌ن "فڕۆكه‌ی نه‌ناسراو" بۆردومان كراوه.
چالاكوانانی سووریایی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسیان له‌وه كردووه، ده‌نگی دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزیان بیستووه. هه‌روه‌ها ده‌نگی ئه‌و فڕۆكه نهناسراوانهیان بیستووه، كه به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سووڕاونه‌ته‌وه.
بۆردومانه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كراوه و تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌و فڕۆكانه سه‌ر به چ وڵاتێك بوونه، ئه‌و بۆردومانه‌یان كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه، روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، پێده‌چێت ئه‌و فڕۆكانه ئیسرائیلی بووبن و ئه‌و پێگانه‌یان كردووه‌ته ئامانج، كه به لایه‌نداری كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ناسرێن و له ناوچه‌كانی ده‌شتی ئه‌لبوكه‌مال و گونده‌كانی خۆرهه‌ڵاتی دێرزوور كراونه‌ته‌وه.
روانگه‌كه له راگه‌یه‌ندراوی رۆژانه‌یدا، باسی له‌وه‌شكردووه، بۆردومانه‌كه كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه. كوژرانی 16 كه‌س له چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه میلیشیایانه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه، كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن.
سه‌رچاوه هه‌واڵییه خۆجێیه‌كان له دێرزوور به دووری نازانن ئه‌نجامده‌ری ئه‌و هێرشه ئاسمانییه فڕۆكه‌ی ئیسرائیلی بن. چونكه ئه‌و بۆردومانه دوای ئه‌وه هاتووه، كه فڕۆكه‌خانه‌ی "تی فۆر" به هه‌مان شێوه بۆردومان كراوه.
شه‌وی رابردوو، ئاژانسی هه‌واڵیی "سانا"ی ره‌سمی سووریا بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل فڕۆكه‌خانه‌ی (T4)یان له نزیك شاری "حمص" بۆردومان كردووه و یه‌كه‌كانی هێزی به‌رگری ئاسمانی سووریا به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه.