تره‌مپ تكایه‌ك له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌كات
له‌سێداره‌ی مه‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ داوای له كۆماری ئیسلامی ئێران كرد، زۆرانبازی ئێرانی "نوید ئه‌فكاری" له‌سێداره نه‌دات.
تره‌مپ له رێی تویته‌ره‌وه نووسیویه‌تی: بیستوومه ئێران ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ویدی 27 ساڵ و ئه‌ستێره‌ی زۆرانبازی ناوداری ئێران له‌سێداره‌بدات، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداری له خۆپیشاندانێك له دژی حكومه‌ت كردووه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: خۆپیشانده‌ره ئێرانییه‌كان له دژی خراپی ره‌وشی ئابووری و هه‌ڵاوسانی ره‌وشه‌كه خۆپیشاندانیان كرد.
تره‌مپ ئه‌وه‌شی نووسیوه: به سه‌ركرده ئێرانییه‌كان ده‌ڵێم زۆر منه‌تبارتان ده‌بم، ئه‌گه‌ر ژیانی ئه‌و گه‌نجه بپارێزن و له‌سێداره‌ی نه‌ده‌ن. سوپاس بۆ ئێوه.
نه‌وید ئه‌فكاری به‌وه تۆمه‌تبار كراوه، كه له گردبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌شداری كردووه و تێیدا سوكایه‌تی به رابه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی كراوه.
برایه‌كانی نه‌وید به ناوه‌كانی حه‌یده‌ر و حه‌بیب به 27 و 57 ساڵ زیندانی سزا دراوون، به هۆی به‌شداربوونیان له خۆپیشاندانه‌كانی دژ به ده‌سه‌ڵات.