یۆنان ده‌نگۆی رازیبوونی به دانووستان له‌گه‌ڵ توركیا ره‌تكرده‌وه
ناتۆ رایگه‌یاندبوو رێككه‌وتوون

K24 – هه‌ولێر:
یۆنان رایگه‌یاند، هیچ دانووستانێك له‌گه‌ڵ توركیا له ئارادا نییه و تا ئێستا بڕیار له باره‌ی دانووستان نه‌دراوه.
دوێنێ "ینس ستۆلتنبێرگ" سكرتێری گشتیی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی(ناتۆ)، رایگه‌یاند، یۆنان و توركیا رێككه‌وتوون به‌یه‌كه‌وه دانووستان بكه‌ن.
هاوكات وه‌زیری به‌رگری توركیا، خلووسی ئاكار، رایگه‌یاند، له ئه‌نقه‌ره هه‌ردوو وڵات كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ حكومه‌ت یۆنان ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، هیچ بڕیارێك بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دانووستان له نێوان ئه‌سینا و ئه‌نقه‌ره‌دا نییه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یۆنان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "ئه‌و زانیاریانه‌ی باس له ئه‌گه‌ری دانووستانی ته‌كنیكی نێوان ئه‌سینا و ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن، دوورن له راستییه‌وه".
روونیشیكرده‌وه، ته‌نیا رێگه بۆ خاوبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كان پاشه‌كشێی سه‌رجه‌م كشهتییهكانی توركیایه له ئاوی هه‌رێمایه‌تی یۆنان و ده‌ستهه‌ڵگرتنی توركیایه له گه‌ڕان به دوای سه‌رچاوه‌ی سرووشتی له رۆخی ئاوی هه‌رێمایه‌تی یۆنان.