تره‌مپ گاڵته به بایدن ده‌كات
ده‌ستی له ماسكه‌كه‌ی ده‌دا

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، گاڵته‌ی به جۆ بایدن ركابه‌ری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كرد، به هۆی ئه‌وه‌ی بایدن ماسكی به‌ستبوو. هاوكات ره‌خنه‌شی لێگرت، كه ره‌چاوی رێنماییه ته‌ندرووستییه‌كان ناكات.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، تره‌مپ له وتارێكدا، كه ئاراسته‌ی لایه‌نگرانی خۆی كرد له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا، گوتی: "ئایا ئێوه كه‌س ده‌ناسن به قه‌ده‌ر بایدن ماسكی خۆش بوێت؟".
تره‌مپ به گاڵته‌پێكردنه‌وه گوتیشی: "ئه‌گه‌ر پزیشكی ده‌روونی بووام، ده‌موت ئه‌و گه‌نجه (بایدن) به ده‌ست كێشه‌ی گه‌وره‌وه ده‌ناڵێنێت".
هاوكات تره‌مپ، ره‌خنه‌ی له بایدن گرت و به‌وه تۆمه‌تباری كرد، كه ره‌چاوی رێنماییه ته‌ندرووستییه‌كان بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ناكات و گوێی به‌و رێنماییانه نه‌داوه، كاتێك دیداری له‌گه‌ڵ گه‌نجێكی برینداری به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقی هه‌بووه، دوای ئه‌وه‌ی به فیشه‌كی پۆلیس له ویلایه‌تی ویسكونسین پێكرابوو.
هه‌روه‌ها وتی: "بایدن له فڕۆكه‌كه‌ی ده‌هاته خواره‌وه و ده‌ستی پیاوێكی غه‌ریبی گرتبوو و ده‌ستی ده‌گوشی، وه‌ك رۆژانی رابردوو، دوای هه‌ر به‌و ده‌سته‌ی ده‌ستكاری ده‌موچاوی و ماسكه‌كه‌ی ده‌كرد"، ئه‌وه‌شی به سه‌رپێچی له ساده‌ترین رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له‌قه‌ڵه‌مدا.