عێراق، ئامادەکاری بۆ کردنەوەیی سەرجەم فڕۆکەخانەکانی دەکات

 سێشەممە،24ـی حوزەیران 2025، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە دوای ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ئاسمانی ناوچەکانی باشووری عێراق بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق هاتووە "کارکردن بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق بەردەوامە."

 ڕۆژی هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران، و دواتریش تاران بە مووشەک و درۆن، وەڵامی ئیسرائیلی دایەوە، لەو کاتەدا هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی ئەو ناوچەیە وەستاون و تاوەکوو ئیستا دەستیان پێ نەکردووەتەوە.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment