گرووپێكی چه‌كدار، به‌رپرسیاریه‌تیی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌نیسه‌ی مار ئیلیاسی له دیمه‌شق له ئه‌ستۆ گرت

گرووپێكی چه‌كدار به‌رپرسیاریه‌تیی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌نیسه‌ی مار ئیلیاس له دیمه‌شق ڕاده‌گه‌یه‌نێت؛ ده‌شڵێت، ته‌قینه‌وه‌كه له ئه‌نجامی "شهڕپێفرۆشتنی مه‌سیحییه‌كانی دیمه‌شق" بووه به‌رانبه‌ر به بانگه‌وازی ڕاست.
سێشه‌ممه، 24ـی حوزه‌یرانی 2025، گرووپی چه‌كداری "سه‌رایا ئه‌نسار سوننه" له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه پلاتفۆرمی تیلیگرام بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسیاریه‌تیی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌نیسه‌ی مار ئیلیاس له دیمه‌شق گرته ئه‌ستۆ و ڕایگه‌یاندووه، له ئه‌نجامی "شهڕپێفرۆشتنی مه‌سیحییه‌كانی دیمه‌شق" بووه به‌رانبه‌ر به بانگه‌وازی ڕاست.
سه‌رایا ئه‌نسار سوننه گوتووشیه‌تی، ته‌قینه‌وه‌كه خۆكوژی بووه و ئه‌و كه‌سه‌یشی خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه، محه‌ممه‌د زه‌ینولعابیدین ئه‌بو عوسمان بووه.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 22-06-2025، خۆکوژێک پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراوی لەنێو کەنیسەی 'مار ئیلیاس' لە ناوچەی دوێلعەی دیمەشق تەقاندەوە و بەهۆیەوە لانی کەم 25 کەس کوژراون و زیاتر لە 50 کەسی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی ناوخۆی سووریا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو کەسە چەکداری داعش بووە، سەرەتا تەقەی کردووە، بەڵام کاتێک گولـلـەی پێ نەماوە، خۆی بە پشتێنە بۆمبڕێژکراوەکە تەقاندووەتەوە.
گرووپی چه‌كداری "سه‌رایا ئه‌نسار سوننه" له 1ـی شوباتی 2025 له لایه‌ن ئه‌بو عائیشه شامی كه پێشتر له ده‌سته‌ی ته‌حریر شام بوو، دامه‌زراوه، دوای ئه‌وه‌ی پێی وابوو ته‌حریر شام به‌رانبه‌ر به شیعه و عه‌له‌وییه‌كان نه‌رمه.