مەسرور بارزانی: ناوچەکە پێویستیی بە بڕیاری ژیرانە و سەرکردایەتیی بەرپرسیارانەیە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازیی لە دەستپێشخەریی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و ئێران دەکات و دەڵێت: ناوچەکە پێویستی بە سەقامگیری و ڕێزگرتن لە دراوسێیەتی و هاوبەشەکانە.

سێشەممە 24ـی حوزەیرانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، لە میانەی پۆستێکدا، پێشوازیی لە دەستپێشخەریی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و ئێران کرد.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە دا، ناوچەکە پێویستیی بە سەقامگیری و ڕێزگرتن لە دراوسێیەتیی و هاوبەشەکانە، هەروەها دانبەخۆداگرتن و گفتوگۆ تاکە ڕێگەچارەیە.

دەشڵێت: ناوچەکە پێویستیی بە بڕیاری ژیرانە و سەرکردایەتیی بەرپرسیارانەیە.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس، ڕێککەوتنێکی بۆ "ئاگربەستی گشتگیر و تەواو" لەنێوان ئێران و ئیسرائیلدا ڕاگەیاند. بە گوتەی ئەو ڕێککەوتنەکە "کۆتایی بە جەنگەکە" دێنێت.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment