زیاتر لە 80 هەزار کارتی زەوی کراونەتە سەنەدی یاسایی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە لەهەرێمی کوردستان، زیاتر لە (80) هەزار کارتی زەوی گۆڕیوە بۆ سەنەدی یاسایی.
ئاماژە بەوەش کراوە، هەزاران هاووڵاتی بوونە خاوەنی ڕاستەقینەی موڵکەکانیان و دەتوانن هەموو مامەڵەیەکی یاسایی پێوە بکەن، ئەمەش وەکو جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمـی کوردستان کە یەكێک لە بنەماکانی بریتییە لە چارەکردنی کێشەی هاووڵاتیان و پێشکەشكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆیان.
لەوبارەیەوە دکتۆر لوقمان عومەر حوسێن، بەڕێوبەری گشتی تۆمارکردنی خانوبەرە لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "لە 21-10-2021ەوە تاوەکوو یەکەم هەفتەی مانگی حوزەیرانی 2025، زیاتر لە 80 هەزار کارتی زەوی گۆڕدراوە بۆ سەنەدی یاسایی.
گوتیشی: تەنانەت لەهەفتەی ڕابردوودا 1680 کارت لە کەرتی 'بێریات' و لە کەرتی 42ـی کانی قڕژاڵەش 33 کارت، کراوون بە سەنەد و ڕادەستی شارەوانی کراوون.
1-کەرتی بێریات، 1680 پارچە زەوییە و لە ژمارە 5/1288ەوە دەست پێ دەکات تاوەکوو ژمارە 5/2968.
2- 33ـی کارتیش لە کەرتی 42ـی کانی قڕژاڵەیە.