بەریتانیا جارێکی دیکە بەرگریی ئاسمانیی ئەتۆمیی دەخاتەوە کار

بەریتانیا ڕایگەیاند: جارێکی دیکە کار بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی دژ بە چەکی ئەتۆمیی دەکات، لەگەڵ توانا ئەتۆمییەکانی ژێر دەریایی، لەچوارچێوەی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی(ناتۆ).

ئەو بڕیارەی بەریتانیا، بە کڕینی 12 فڕۆکەی شەڕکەری جۆری(F35) جێبەجێ دەکرێت، ئەو فڕۆکانەی توانای هەڵدانی ئەو مووشەکانەیان هەیە کە کڵاوەی ئەتۆمییان هەیە.، حکوومەتی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: سەرۆک وەزیران کێیەر ستارمەر لەچوارچێوەی لوتکەی ناتۆ لە لاهای، ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی حوزەیرانی 2025، لەبارەی بڕیاری وڵاتەکەی بۆ کڕینی فڕۆکەی شەڕکەری جۆری(F16)، دەڵێت: کڕینی ئەو فڕۆکانە، گەورەترین هەوڵی بەریتانیایە لەم سەردەمەدا، بەریتانیا هەوڵی ئەوەشدەدات بەشداریی زیاتر بکات لە ڕووبەڕووبوونەوەی چەکی ئەتۆمی لەچوارچێوەی هاوپەیمانیی ئەتڵەسی.

بەیاننامەکە لە زاری ستارمەرەوە گواستییەوە، فڕۆکەری شەڕکەری(F35) دوو ئەرکی سەربازیی پێشکەوتوو جێبەجێ دەکات و دەبێتە سەردەمێکی نوێ بۆ هێزە ئاسمانییەکانی بەریتانیا کە پێشڕەوە لەسەر ئاستی جیهاندا، ئەو هێزەی ڕووبەڕووی دوژمنەکانی بەریتانیا و هاوپەیمانەکانی دەبێتەوە.

مارک ڕوتە، سکرتێری گشتی ناتۆوە گوتی: ئەو پرۆژەیەی بەریتانیا، هێزێکی نوێیە بۆ ناتۆ.