سەرۆکی حکومەت پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی حوزه‌یرانی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، کە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە، بیروڕا لە بارەی پێویستیی و گرنگیی چارەکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، بە تایبەتی دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، ئاڵوگۆڕ کرا .

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە زووترین کاتدا، کە پێویستە چیتر دوا نەکەوێت.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، دوایین ڕووداو و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران و جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاشتیی و ئارامیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا.

 
 
Fly Erbil Advertisment