سزای ئهو كۆمپانیایانه دیاریكرا كه پابهند نابن به كهمكردنهوهی نرخی خزمهتگوزارییهكان
ژمارهیهك كۆمپانیا سزادراون
K24- ههولێر:
حکومەتی هەرێمی کوردستان سزای ئەو کۆمپانیایانەی دیاری کرد کە پابەند نابن بە کەمکردنەوەی نرخی خزمەتگوزاریەکانی یەکەکانی نیشتەجێبوون، ئەگەر هەر کۆمپانیایەکیش پابەند نەبێت، کارکردنی پرۆژەکەی لێوەردەگیرێتەوە. ئێستا ئەم بڕیارە لە سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت و بڕیاریشە لە پارێزگاکانی دیکە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بهگوێرهی زانیارییهكانی كوردستان24، ژمارەیەك کۆمپانیا پابەندی دابەزاندنی نرخهكان نەبوونه و سزاکانیش بە سێ شێوە دەبێت، قۆناغی یەکەم ئاگادارکردنەوەیە، قۆناغی دووەم سزای 5 ملیۆن دینارە و قۆناغی سێیەمیش سزاکەی وەرگرتنەوەی موڵەتی کارکردنە لە پرۆژەکە، لهوبارهشهوه مهسعود كارهش، جێگری پارێزگاری هەولێر دەڵێت: چەند کۆمپانیایەك ئامادەن بۆ ئەوەی پرۆژەکانیان بەو نرخانەی بۆمان دیاریکردوون، لە شوێنی ئەوانەى موڵەتیان لێوەردەگیرێتەوە کاربکەن.
تا ئێستا ئهو بڕیاره تەنها لە سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت، دوای کەوتنەبواری جێبەجێکردنی بڕیارەکە دوو کۆمپانیا لە هەولێر پابەند نەبوون و سزادراون، به گوتهی شوان زراری، ئهندامی لیژنهی ئاوهدانكردنهوه و وهبهرهێنانیش، له داهاتوودا ئهو بڕیارە لە پارێزگاکانی دیکەش جێبەجێ دهكرێت.
بەگوێرهی ئەو بڕیارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەبێت کۆمپانیاکان لە بەرامبەر خزمەتگوزارییەکانی پاککردنەوە، کارەبا، ئاسایش و چەند خزمەتگوزارییەکی دیکە کرێ کەم بکەنەوە، چونکە پێشتر کرێیەکە زۆر بووە، هەر کۆمپانیایەکيش دوای سزای دووەم بەردەوام بێت لە جێبەجێنەکردنی پرۆژەکە، مۆڵهتی کارکردنی لێوەردەگیرێتەوە و به کۆمپانیایەکی دیکە دهدرێت.
H.B