بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕوونکردنەوە لەسەر گرتە ڤیدیۆیەک دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕوونكردنه‌وه‌ له‌ باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ڤیدیۆیه‌ك ده‌دات، كه‌ تێیدا ده‌ركه‌وتووه‌ سووكایه‌تیی به‌ ئافرەتێکی بەساڵاچوو دەکرێت.

چوارشەممە، 25ـی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی گرتەڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو بووەتەوە، کەسێکی هەرزەکاری تەمەن خوار 18ساڵان، گاڵتە و سووکایەتیی بە ئافرەتێکی بەساڵاچوو دەکات؛ مێژووی تۆمار کردنی گرتەڤیدۆکە بۆ دووساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوە داوە، لە سەر ئەم گرتە ڤیدیۆیە هێزەکانمان دەستیان بە بەدواداچوون کرد و ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر.

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment