گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستیان پێ کردەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی

بەشى پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى، ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستیان پێ کردەوە.

چوارشەممە 25ـی حوزەیرانی 2025، بەشى پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى، لە ڕاگەیەنراوێکدا، ئاماژەی بەوە دا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکەم گەشتی فڕۆکەوانی لە لایەن هێڵی ئاسمانیی عێراقیییەوە بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی و بە پێچەوانەشەوە کرا.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، وا بڕیارە، هێڵە ئاسمانییەکانی تریش بە پێی پلانی خۆیان دوایی ڕێکخستنەوەی خشتەی گەشتەکانیان، گەشتە ئاسمانییەکانیان دەست پێ بکەنەوە.

سێشەممە، 24ـی حوزەیرانی 2025،  لاوەند مەموندی، سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاریی لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند: بەیانی یەکەم گەشت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرە بۆ ئیستەنبوڵ و بەیروت دەست پێ دەکاتەوە، لە ڕۆژانی داهاتوو سەرجەم گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبنەوە.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment