په‌رله‌مانی عێراق له به‌رانبه‌ر پێدانی ئایپاده‌كانی سه‌رژمێری به ئوردن نیگه‌رانی ده‌ربڕی

لێژنه‌ی پلانی ستراتیجی و خزمه‌تگوزاریی فیدراڵی له په‌رله‌مانی عێراق نیگه‌رانی و ناڕازیبوونی خۆی له به‌رانبه‌ر پێدانی ئایپاده‌كانی سه‌رژمێریی دانیشتووان به ئوردن ده‌رده‌بڕێت؛ ئه‌سته‌مه ئایپاده‌كان هەموو زانیارییەکانی عێراقی لە خۆ بگرن و بەم شێوەیە بیگوازنەوە.
پێنجشه‌ممه، 26ـی حوزەیرانی 2025، له‌یلا ته‌میمی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی پلانی ستراتیجی و خزمه‌تگوزاریی فیدراڵی له په‌رله‌مانی عێراق گوتی، نیگه‌رانن له گواستنه‌وه‌ی ئایپاده‌كانی سه‌رژمێری و پێدانیان به حكوومه‌تی ئوردن، كه حكوومه‌تی عێراق خۆی پێویستی زۆری پێیان هه‌یه
له‌یلا ته‌میمی سێرڤەرەکانی ئه‌و ئایپادانه بە تەواوی لە کۆگاکانی وەزارەتی پلاندانان بەتاڵ کراون، "بەڵام پێم وا نییه وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌بێ ئه‌م ڕێكاره بگرێته به‌ر و ئایپاده‌كات بگوازێته‌وه."
ئاماژەی بەوەش کرد، عێراق پێویستییەکی زۆری بەم ئامێرە پێشکەوتووانە هەیە، کە یەکەم ئامێرە لە جۆری خۆیان کە بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی لە وڵات‌دا بەکار بهێنرێن بۆ ئەنجامدانی پرۆسه‌ی سەرژمێری. جه‌ختیشی كرده‌وه عێراق بۆ خۆی پێویستی پێیان هه‌یه بۆ چه‌ندین پرۆسه‌ی هاوشێوه‌ی سه‌رژمێری.
تەمیمی پێشنیازی کرد کە ئەم ئایپادانه بە دیاریی بدرێن بەو كارمه‌ندانه‌ی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و نیشتەجێبوونیان به‌ڕێوه برد.
بەخشینی 12 هەزار ئایپاد لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە بۆ ئوردن، کە ئوردن بۆ پرۆسه‌ی سەرژمێری لە کۆتایی ئه‌م ساڵدا به‌كاریان ده‌هێنێت، شەپۆلێکی ڕەخنە و ناڕه‌زایه‌تی لە لایەن پەرلەمانتاران و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لێ کەوتەوتووه، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه ئامێرەکان زانیاری و داتای تایبەتیان تێدایە کە دەکرێت له ئوردن وه‌ربگیرێنه‌وه.
چوارشەممە، 25ـی حوزه‌یرانی 2025، وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی عێراق ڕوونكردنه‌وه‌ی دا و گوتی، ئەو ئایپادانەیان له شوێنێكی تایبه‌ت هه‌ڵگرتووه و به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به شێوه‌ی خولی (دوري) دابه‌شی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌ربگرن.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، سه‌رجه‌م ئایپادەکانیان سفر كردووه‌ته‌وه و هیچ زانیارییه‌كی پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی دانیشتووانیان له‌سه‌ر نه‌ماوه.