سبەی گەشتە ئاسمانییەکان لە هەولێرەوە بۆ کۆپنهاگن دەست پێدەکاتەوە

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاماژەی بەوە دا، لە ڕۆژانی داهاتوو سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بۆ وڵاتانی ئەورووپا دەست پێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی حوزەیرانی 2025، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: سبەی هەینی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بۆ ئەورووپا بەشێوەی ڕاستەوخۆ دەست پێدەکاتەوە، یەکەم گەشت بۆ کۆپنهاگن دەبێت.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گوتیشی: لە ڕۆژانی داهاتوو سەرجەم گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بۆ وڵاتان ئاسایی دەبنەوە .
ئەمە لەکاتێکدایە،ڕۆژی سێشەممە، 24ـی حوزهیرانی 2025، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومهتی فیدراڵ ڕایگهیاند، گهشته ئاسمانییهكان به شێوهی پلهبهندی له ههردوو فڕۆكهخانهی بهغدا و بهسره بۆ دهرهوه ڕۆژی چوارشهممه، 25ـی حوزهیران، دهست پێ دهكاتهوه.
بەهۆی شەڕی ئێران و ئیسرائیل دەستەی فڕۆکەوانی عێراق ئاسمانی وڵاتەکەی داخست و بەهۆیەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان وەستان.
لەلای خۆیەوە دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دووشەممە، 16ـی حوزەیرانی 2025، بە کوردستان24ـی گوت: بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئیران، تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 300 گەشتی ئاسمانی لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی هەڵوەشێندراونەتەوە.