ئەمەریکا دیمەنی چۆنێتی بۆمبارانی دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆی ئێرانی بڵاو کردەوە
ئەمەریکا دیمەنی چۆنێتی بۆمبارانی دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆی ئێرانی بڵاو کردەوە

ئەمەریکا دیمەنی چۆنێتی بۆمبارانی دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆی ئێرانی بڵاو کردەوە

پیت هێگست، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لەگەڵ سوپاسالاری وڵاتەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی حوزەیرانی 2025، لە کۆنفرانسێکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانیدا دیمەنی چۆنێتی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی "چەکوش لە نیوە شەودا" بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران نمایش کرد.

لە کۆنفرانسەکەدا چۆنیەتی تەقاندنەوەی بنکەی ئەتۆمی فۆردۆی ئێران لە ڕێگەی بۆمبی GBU-57 MOP پیشانی میدیاکاران درا، کە بەرە بەیانی یەکشەممە 22ی حوزەیرانی 2025، هێزی ئاسمانیی ئەمەریکا بە فڕۆکەی B-2 هەرسێ دامەزراوەی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهانیان بۆمباران کرد.

وێنە: AFP