لاڤرۆڤ: هانی ئێران و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌ده‌ین بۆ به‌رده‌وامی هاریكارییه‌كانیان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، وڵاته‌كه‌ی هانی ئێران و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌دات بۆ به‌رده‌وامی هاریكارییه‌كانی نێوانیان؛ هه‌ڵوێستی ئیسرائیل مایه‌ی نیگه‌رانییه.
پێنجشه‌ممه، 26ـی حوزەیرانی 2025، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، مۆسكۆ به‌رده‌وامی هاریكارییه‌كانی نێوان ئێران و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم به پێویست ده‌زانێت به لایه‌وه گرنگه. هاوكات داوای له ئاژانسه‌كه كرد به ڕاستگۆیی كار بكه‌ن و ملكه‌چی هیچ فشارێكی ده‌ره‌كی نه‌بن.
سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ڕێز له هه‌ڵوێستی ئێران و عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌گرن، كه به‌رده‌وام دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه تاران چه‌كی ئه‌تۆمی نییه و به‌ده‌ستهێنانیی ئه‌و چهكهیشیان له به‌رنامه‌دا نییه.
لاڤرۆڤ باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ر یه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا ڕۆڵیان له نووسینه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕافائیل گرووسی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم هه‌بووه و تۆنی قسه‌كردنیشی هانده‌ر بوو بۆ ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر ئێران.