نوێنه‌ری سیستانی: پێویستە گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا له‌ناو ببرێت

نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق، ڕه‌خنه له سیاسه‌تی حوكمڕانی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێت و ده‌ڵێت، ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ته‌ندروست دانه‌مه‌زرێت، سبه‌ی له ئه‌مڕۆ باشتر نابێت.
پێنجشه‌ممه، 26ـی حوزەیرانی 2025، عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائی، نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق له گوتارێكدا گوتی، گه‌لی عێراق كه قوربانییه‌كی زۆری بۆ ڕزگاربوون له سته‌مكاری و سه‌ركوتكاری داوه، پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندیی و ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌وانه‌ی له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو له پێگه‌ی به‌رپرسیاریدا بوون، هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان كرد و ڕووبه‌ڕووی شكستی یه‌ك له دوای یه‌ك بوونه‌وه.
عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائی گوتیشی، عێراق ناتوانێت ئایینده‌یه‌كی باشی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر پلانێكی زانستی و كرده‌یی نه‌بێت و پشت به بنه‌مای لێهاتوویی و ده‌ستپاكی نه‌به‌ستێت به‌تایبه‌تی له دانانی كه‌سه‌كان له پێگه و وه‌رگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی.
كه‌ربه‌لائی به پێویستیشی زانی ڕێگه له هه‌موو شێوه‌كانی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی بگیرێت و چه‌ك به ته‌نیا به ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه بێت و گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا له‌ناو ببرێت.