ماکرۆن: خراپترین سیناریۆ، کشانەوەی ئێرانە لە پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆم

سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، خراپترین سیناریۆ کشانەوەی ئێرانە لە پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆم.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا هۆشداریی دا خراپترین سیناریۆ دوای هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران کە بەڕاستی کاریگەر بوون، کشانەوەی تاران دەبێت لە پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆم.

بەپێی ئاژانس فرانس پرێس، ماکرۆن لە کۆتایی کۆبوونەوەی لوتکەی 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسل بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند "سیناریۆیەکی لەو شێوەیە، نوێنەرایەتی لادان و لاوازبوونی بەکۆمەڵ دەکات".

ئاماژەی بەوەش کرد، لە هەوڵێکدا بۆ "پاراستنی پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆم"، بەنیازە لە ڕۆژانی داهاتوودا لەگەڵ سەرکردەکانی پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان گفتوگۆ بکات، سەرەتا لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکاوە دەستپێبکات، کە ڕۆژی پێنجشەممە قسەی لەگەڵدا کرد.

ڕۆژی سێشەممە، 24ـی حوزەیرانی2025، بە سەرۆکایەتیی 32 سەرۆک و سەرۆک وەزیران، لە هۆڵەندا بەڕێوە چوو و زیاتر لە 27 هەزار پۆلیس لەگەڵ 12هەزار سەرباز، ئاسایشی لوتکەکەیان پاراست، هەروەها زیاتر لە دوو هەزار ڕۆژنامەنوس لەسەرانسەری جیهانەوە بەشداربوون لە ڕووماڵی کۆبوونەوەکان.

لوتکەی ناتۆ دوو ڕۆژی خایەند و  چەند مەلەفێک گفتوگۆی لەسەر کرا لەوانەش ( ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران، شەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیا، هەروەها زیادکردنی خەرجی بەرگریی ووڵاتان بەرێژەی 5٪).

کۆتا لوتکەی ناتۆ ساڵی ڕابردوو لە ئەمەریکا بەڕێوە چوو، بۆ ئەمساڵیش بە سەرۆکایەتیی 32 سەرۆک و سەرۆک وەزیران، لە هۆڵەندا بەڕێوە دەچێت.

 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment