ئاکسیۆس: ئیسرائیل دەزانێت یۆرانیۆمی ئێران لە کوێیە

لەگەڵ پەرەسەندنی بەردەوامی نێوان ئەمەریکا و ئێران، تیشک دەخرێتە سەر چارەنووسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، بەتایبەتی دوای هێرشە سەربازییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر هەر سێ دامەزراوەی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان لە ئێران.

ئاکسیۆس، بە پشتبەستن بە سێ بەرپرسی باڵای ئیسرائیل ئاشکرایان کرد، کۆگای یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراوی ئێران بۆ تونێلەکانی ژێر زەوی لە دامەزراوەکانی فۆردۆ و ئەسفەهان گواستراوەتەوە، ئەمەش لە پێناو پاراستنی یۆرانیۆمەکە لە هەر هێرشێکی دەرەکی.

بە گوتەی ئەم بەرپرسانە، ئەم دامەزراوە ژێرزەمینیانە لە دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمەریکا و ئیسرائیل بە شێوەیەک لە جیهانی دەرەوە دابڕاون، ئەمەش وایکردووە ئێران بە خێرایی ئەم یۆرانیۆمە هەڵبگرێت یان لە هەر پەرەسەندنێکی ئەتۆمیدا بەکاری بهێنێت. 

ئاکسیۆس ڕاشیگەیاند "سێ بەرپرسی باڵای ئیسرائیل کە زانیاری ڕاستەوخۆیان لەسەر هەواڵگریی پەیوەندیدار بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانەوە هەیە، ڕایانگەیاندووە، کۆگای یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراو لە تونێلەکانی ژێر زەوی لە فۆردۆ و ئیسفەهان هەڵکەوتووە،  بەهۆی بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانەوە لە جیهانی دەرەوە دابڕاوە. بەرپرسانی ئیسرائیل پێیان وایە هەر هەوڵێکی ئێرانی ئاشکرا دەکەن بۆ هەڵگرتنەوەی ئەو یۆرانیۆمە لە دامەزراوە ئەتۆمییانەی کە زۆر پیتێنراون". 

پێشتر سەرچاوەکانی ئیدارەی ئەمەریکا پشتڕاستیان کردووەتەوە، هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر ئێران سنووردار بوون، هەروەها واشنتن لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە تارانی ئاگادار کردۆتەوە کە بە دوای گۆڕینی ڕژێم ناگەڕێت، بەڵکو بۆ ڕێگریکردنە لە ئێران لە درێژەدان بە پەرەسەندنەکانی لە ناوچەکەدا، بە تایبەت دوای تێوەگلانی ئێران لە هێرشەکانی دژ بە هێزەکانی ئەمەریکا و بەرژەوەندییەکانی ڕۆژئاوا.

بەگوێرەی تۆڕی سی بی ئێسی ئەمەریکی، واشنتن پەیامێکی ڕوونی بە تاران گەیاندووە "ئەم لێدانانە نوێنەرایەتی زۆرترین وەڵامدانەوە دەکەن و گوزارشت لە ڕاکێشانی شەڕێکی تەواوەتی ناکەن."

بەرە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە، کاتژمێر 5:00 بە کاتی هەولێر، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دوای چەند کاتژمێرێکی کەم لە ئەنجامدانی تۆپەراسیۆنی "چەکوش لەنیوە شەودا" لە کۆشکی سپیەوە گوتارێکیدا و گوتی: فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا لە سێی شوێنی ئێران، هێرشی زۆر وردیان کرد، بە بۆمبارانکردن لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژێمی ئێران لە فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهانمان لەناوبرد.

ڕاشیگەیاند، لەم ئۆپەراسیۆنەدا ئامانجیان ڕاگرتنی چالاکییەکانی ئێران بووە لە پیتاندنی یۆرانیۆم.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment