گوتەبێژی ھاوپەیمانی: هەرێمی کوردستان لە شەڕی داعش رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی سەنتەرێکی راوێژکاری لە هەولێر

K24- ھەولێر:
مایڵز کاگینز، گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند: هەرێمی کوردستان لە شەڕی داعش رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە. ئاشکراشیكرد، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی سەنتەرێکی راوێژکاری لە هەولێر دەکاتەوە.
گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ئەرکەکەیان ناکشێنەوە، بەڵام شێوازی کارکردنیان دەگۆڕن.
کاگینز گوتیشی: "لە سەرەتای بانگهێشتکردنی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیەوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ شەڕکردن لە دژی داعش، هەرێمی کوردستان رۆڵێکی بەرچاو و گرنگی بینیوە. توانیومانە لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا 7 ملیۆن و 700 هەزار کەس لەژێر دەستی داعش رزگار بکەین و 110 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەش کۆنتڕۆڵ بکەینەوە. ئاشکراشی کرد، لە ماوەی رابردوودا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی 35 هەزار هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر چەکدارانی داعش لە عێراق و سووریا.
هه‌روه‌ها گوتی: سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كارئاسانی زۆر باشی كردووه بۆ ئۆپراسیۆنه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش.
گوتیشی: یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆمانی دابینكردووه، باڵه‌خانه بووه، كه بینای دژه تیرۆری هه‌رێمی كوردستان بووه و كارمان تێیدا كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، شه‌ڕی دژ به داعش شه‌ڕێكی سه‌خت بوو. ژماره‌یه‌كی زۆر له پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی دیكه شه‌هید بوون و بریندار بوون بۆ پاراستنی گیانی خه‌ڵكی دیكه. داعش زیانی به خێزان و هاوڕێكانتان گه‌یاندووه و هه‌ندێكتان برینه‌كانتان ده‌بینرێت و هه‌ندێكیش برینه‌كانیان نابینرێت و ژماره‌یه‌كی زۆر منداڵی بێ باوك هه‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆر شه‌هید بوون، به‌ڵام هیوایه‌ك هه‌یه. سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی و په‌تای كۆرۆنا، به‌ڵام خێزانه‌كان ده‌یانه‌وێت ژیانیان ئاسایی بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: به ناوی فه‌رمانده‌ی گشتیی هاوپه‌یمانییه‌وه، پشتیوانی و هاوكاری به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ خه‌ڵكی عێراق و باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا دووپاتبكه‌مه‌وه.
له باره‌ی كشانه‌وه‌یان له عێراق گوتی: له سه‌ره‌تای 2020 هاوپه‌یمانییه‌كه له 8 بنكه‌ی سه‌ربازی بچووك له عێراق كشاوه‌ته‌وه. چونكه هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه سه‌لماندوویانه كه له شه‌ڕی داعش سه‌ركه‌وتوون و ئێستا ئێمه له سه‌نته‌ره‌كانمانه‌وه له هه‌ولێر و به‌غدا كاری خۆمان ده‌كه‌ین.
له باره‌ی سه‌نته‌ره‌كانیشه‌وه گوتی: ئه‌م سه‌نته‌رانه گرنگن و دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی سه‌ردانی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی كردووه. له هه‌ولێریش خه‌ریكی دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێكی راوێژكارین بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ره‌كه‌ی به‌غدا بكات. هاوپه‌یمانییه‌كه‌مان له 15 وڵاتی جیا پێكهاتووه. ئه‌وه‌ی رابه‌رایه‌تی سه‌نته‌ره‌كه ده‌كات، ئه‌فسه‌رێكی ئیتاڵییه. بۆیه هیچ سه‌ربازێكی ئێمه پێویست به‌وه ناكات له به‌ره‌كانی شه‌ڕ بێت، چونكه زیاتر له 300 هه‌زار پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان هه‌ن و ده‌توانن داعش سه‌ركوت بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به ئه‌ركی داهاتوویان گوتی: هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات. پرۆگرامی راهێنانی به هێزه‌كانی دژه تیرۆری هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌یه.
دووپاتیشیكرده‌وه، هاوپه‌یمانییه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاركردنی له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده و گوتی: ئێمه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و هێزه عێراقییه‌كانیش كار ده‌كه‌ین بۆ كۆتایهێنان به داعش.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به هاوكاریكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌رێم كرد و گوتی: وه‌ك باسم كرد، ره‌وشی قه‌یرانی خراپه به هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و لێكه‌وته‌كانی كۆرۆنا، به‌ڵام مانگی رابردوو ته‌ندرووستی جیهانیی و یوئێس ئه‌ید توانیویانه 627 هه‌زار دۆلار هاوكاری پزیشكی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌م هاوكارییه پزیشكیانه له لایه‌ن وه‌زیری ته‌ندرووستی، د. سامان به‌رزنجی وه‌رگیراون. 6 ئه‌مبڵانس، 60 ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد. 60 قه‌ره‌وێڵه‌ی نه‌خۆشخانه. 7000 ئامێری تێستی كۆرۆنا.
سه‌باره‌ت به هاوكارییه‌كانی دیكه گوته‌بێژه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی گوتی: له 2014ه‌وه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی 43 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار هاوكاری بكه‌ن. ئه‌و وڵاتانه‌ش ئه‌مانه‌ن: ئه‌مه‌ریكا، كوه‌یت، فه‌ره‌نسا، ژاپۆن، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا و كه‌نه‌دا. پێكه‌وه كاری زۆرمان كردووه و زۆریش ماوه ئه‌نجامی بده‌ین.