عەممار حەکیم: عێراق نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێک

عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی
عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، دووپاتی کردەوە، عێراق نابێتە سەرچاوەی هەڕەشەی بۆ سەر هیچ وڵاتێک، بەڵام رێگەش نادرێت خواستی هیچ لایەن و وڵاتێکمان بەسەر بسەپێندرێت كە پێچەوانەی ئیدرادەی نیشتمانیی و بەرژەوەندی گەلەمان بێت.

هەینی 27ـی حوزەیرانی 2025، عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی گوتارێکی لەبارەی دۆخی عێراق پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا، وڵاتەکەمان خاوەن سەروەرییە و هەمیشە ئاشتی دەوێت.

هاوکات دەڵێت: بە ئەمەریکامان ڕاگەیاندووە کە عێراق نایەوێت بەشێک بێت لە هیچ جەنگێک، هەروەها بە یەکڕیزی دەتوانین سەقامگیری وڵات بپارێزین، ئێمە گەلێکین هەرگیز قبووڵی هیچ سەپاندنێک ناکەین.

جەختی لەوە کردەوە، عێراق نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێک، بەڵام ڕێگەش نادرێت خواستی هیچ لایەن و وڵاتێکمان بەسەر بسەپێندرێت كە پێچەوانەی ئیدرادەی نیشتمانیی و بەرژەوەندیی گەلەمان بێت.

لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، گوتی: هەڵبژاردن ڕێڕەوێکی دەستبەرکراوە بۆ ئاسایشی عێراق.

 
Fly Erbil Advertisment