وه‌زاره‌تی پلاندانی عێراق دانی به‌وه‌دا نا ئایپاده‌كانی سه‌رژمێریی داوه‌ته ئوردن

وه‌زاره‌تی پلاندانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ری خۆی له باره‌ی پێدانی ئایپاده‌كانی سه‌رژمێریی به ئوردن ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، زیاتر له 10 هه‌زار ئامێری ئایپادیان به‌و وڵاته داوه، له كاتێكدا پێشتر ڕه‌تی كردبووه‌وه هیچ ئامێرێكیان به ئوردن دابێت.
هه‌ینی، 27ـی حوزه‌یرانی 2025، وه‌زاره‌تی پلاندانی عێراق پێچه‌وانه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی ڕۆژی چوارشه‌ممه، 25ـی حوزه‌یران كه نكووڵی له‌وه كردبوو هیچ ئامێرێكی ئایپادی سه‌رژمێریی دانیشتووانیان به ئوردن دابێت، له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، دان به‌وه‌دا ده‌نێت، 12 هه‌زار ئامێری ئایپادیان به ده‌سته‌ی ئاماریی حكوومه‌تی ئوردن داوه كه بۆ مه‌به‌ستی سه‌رژمێریی دانیشتووانه‌كه‌ی له كۆتاییه‌كانی ئه‌م ساڵدا به‌كاریان ده‌هێنێت.
وه‌زاره‌تی پلاندانی عێراق گوتووشیه‌تی، سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانیان له ئایپاده‌كان ده‌رهێناوه و ئامێره‌كانیان له ڕێگه‌ی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه له ده‌سته‌ی ئامار به‌تاڵ كردووه‌ته‌وه و هه‌موو زانیارییه‌كانیان له شوێنێكی پارێزراو هه‌ڵگرتووه.
بەخشینی 12 هەزار ئایپاد لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە بۆ ئوردن، کە ئوردن بۆ پرۆسه‌ی سەرژمێری لە کۆتایی ئه‌م ساڵدا به‌كاریان ده‌هێنێت، شەپۆلێکی ڕەخنە و ناڕه‌زایه‌تی لە لایەن پەرلەمانتاران و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لێ کەوتەوه وجه‌ختیان كردبووه‌وه ئامێرەکان زانیاری و داتای تایبەتیان تێدایە کە ده‌بێت به‌م هۆیه‌وه له ئوردن وه‌ربگیرێنه‌وه.
چوارشەممە، 25ـی حوزه‌یرانی 2025، وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی عێراق ڕوونكردنه‌وه‌ی دا و گوتی، ئەو ئایپادانەیان له شوێنێكی تایبه‌ت هه‌ڵگرتووه و به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به شێوه‌ی خولی (دوري) دابه‌شی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌ربگرن.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، سه‌رجه‌م ئایپادەکانیان سفر كردووه‌ته‌وه و هیچ زانیارییه‌كی پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی دانیشتووانیان له‌سه‌ر نه‌ماوه.
پێنجشه‌ممه، 26ـی حوزەیرانی 2025، له‌یلا ته‌میمی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی پلانی ستراتیجی و خزمه‌تگوزاریی فیدراڵی له په‌رله‌مانی عێراق گوتی، نیگه‌رانن له گواستنه‌وه‌ی ئایپاده‌كانی سه‌رژمێری و پێدانیان به حكوومه‌تی ئوردن، كه حكوومه‌تی عێراق خۆی پێویستی زۆری پێیان هه‌یه.
له‌یلا ته‌میمی سێرڤەرەکانی ئه‌و ئایپادانه بە تەواوی لە کۆگاکانی وەزارەتی پلاندانان بەتاڵ کراون، "بەڵام پێم وا نییه وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌بێ ئه‌م ڕێكاره بگرێته به‌ر و ئایپاده‌كان بگوازێته‌وه."
ئاماژەی بەوەش کرد، عێراق پێویستییەکی زۆری بەم ئامێرە پێشکەوتووانە هەیە، کە یەکەم ئامێرە لە جۆری خۆیان کە بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی لە وڵات‌دا بەکار بهێنرێن بۆ ئەنجامدانی پرۆسه‌ی سەرژمێری. جه‌ختیشی كرده‌وه عێراق بۆ خۆی پێویستی پێیان هه‌یه بۆ چه‌ندین پرۆسه‌ی هاوشێوه‌ی سه‌رژمێری.
تەمیمی پێشنیازی کرد کە ئەم ئایپادانه بە دیاریی بدرێن بەو كارمه‌ندانه‌ی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و نیشتەجێبوونیان به‌ڕێوه برد.