رێگەی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران - چۆمان نۆژەندەکرێتەوه
كۆتایی مانگی 10 ته‌واو ده‌بێت
K24- چۆمان:
له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه و قیرتاوكردنی رێگای نێوان چۆمان - ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنەوە، پڕۆژەکەش له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی هه‌ولێره‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
درێژی رێگاكه (15) كیلۆمه‌تره و به‌بڕی یه‌ك ملیار دینار جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌گوێره‌ی پلانیش بڕیاره له‌كۆتایی مانگی (10)ی ئه‌مساڵ ته‌واو بكرێت.
زانیاری زیاتر له‌م پاكێجه‌دا ببینه:
