ئێران، ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی تا سبەینێ درێژ کردەوە

وەزارەتی گواستنەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئاسمانی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی وڵات، تەنیا بە ڕووی گەشتە نێودەوڵەتییە ترانزێتەکاندا دەکرێتەوە.

شەممە 28ـی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی گواستنەوەی ئێران، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە باکوور و باشوور و ڕۆژئاوا تا سبەینێ درێژ کرایەوە.

وەزارەتەکە باسی لەوە کرد، ئاسمانی ڕۆژهەڵات و ناوەندی وڵات تەنیا بە ڕووی گەشتە نێودەوڵەتییە ترانزێتەکاندا دەکرێتەوە.

ئێران، دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە و بەردەوامیی جەنگ بۆ ماوەی 12 ڕۆژ، ئاسمانی خۆی بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا داخست.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment