فه‌ره‌نسا.. ساڵانە 75 هه‌زار كه‌س به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه ده‌مرن

حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا بڕیارێكی نوێی له باره‌ی جگه‌ره‌كێشان ده‌ركردووه و بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ر كه‌سێك له كه‌ناراوه‌كان، باخچه گشتییه‌كان، وێستگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و به‌رده‌م قوتابخانه‌كاندا جگەرە بكێشێت، سزا دەدرێت.
شه‌ممه، 28ـی حوزه‌یرانی 2025، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند، له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 29ـی حوزه‌یرانه‌وه هه‌ر كه‌سێك لە كه‌ناراوه‌كان، باخچه گشتییه‌كان، وێستگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، مه‌له‌وانگه‌كان، یاریگه‌كان و به‌رده‌م قوتابخانه‌كاندا جگەرە بكێشێت، به فه‌رمی سزا ده‌درێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ره‌نسا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ئامانج له‌م بڕیاره، پاراستنی منداڵانه له زیانه جۆراوجۆره‌كانی جگه‌ره. گوتووشیه‌تی: له هه‌موو شوێنانه‌دا تابلۆی تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌ی جگه‌ره هه‌ڵده‌واسرێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ره‌نسا باسی له‌وه‌ش كردووه، ئه‌م بڕیاره جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ناگرێته‌وه و له‌ناو هۆڵه‌كانی كافێ و چێشتخانه‌كاندا جێبه‌جێ ناكرێت. ده‌شڵێت: هه‌ر كه‌س سه‌رپێچی بكات، به بڕی 135 بۆ 750 یۆرۆ سزای دارایی ده‌درێت.
ڕاپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ره‌نسا سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، 75 هه‌زار كه‌س ساڵانه له‌و وڵاته به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه ده‌مرن، هاوكات سێ تاوه‌كوو پێنج هه‌زاری دیكه به‌هۆی هه‌ڵمژینی دووكه‌ڵی جگه‌ره‌ی كه‌سانی ترەوە، ده‌مرن.
ڕاپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ره‌نسا تیشكیهک خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، ڕۆژانه 25 هه‌زار له‌و وڵاته كه ته‌مه‌نیان له نێوان 18 بۆ 75 ساڵه، جگه‌ره ده‌كێشن.