مێدیاكان: بەم نزیکانە ویتكۆف و به‌رپرسانی ئێران كۆ ده‌بنه‌وه

ئاماژه به‌وه ده‌كرێت، نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران كۆ ده‌بێته‌وه و جارێكی دیكه گفتوگۆ له باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌كه‌نه‌وه.
شه‌ممه، 28ـی حوزه‌یرانی 2025، تۆڕی "ئێن بی سی نیوز"، بڵاوی كرده‌وه، ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئەتۆمی به‌رانبه‌ر به كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆ دەبێتەوە.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، له چوارچێوه‌ی هەوڵە دیپلۆماتییه‌كانه بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران و كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كه بۆ گفتوگۆ و دانوستانی ڕاسته‌وخۆ.
پێشتر، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا دووپات كردبووه‌وه.