سبه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
پرسی مووچه و بودجه گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانن

K24- هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات، بۆ ته‌واوكردنی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان.
سه‌میر هه‌ورامی، گوته‌بێژی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، به كوردستان24ی راگه‌یاند، كه شانده باڵاكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی قواد تاڵه‌بانی ده‌بێت و پرسه‌كانی تایبه‌ت به بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتن داوایكردبوو، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ عێراق شاندی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان و گه‌یشتن به رێكه‌وتنی كۆتایی.
هه‌فته‌ی رابردووش شاندێكی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پرۆژه بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق له به‌غدا بوون.
H.B