دادگای ئیسرائیل، ڕەزامەندیی لەسەر دواخستنی دادگایی‌کردنی ناتانیاهۆ دەربڕی
دوای ئەوەی دادگای ئیسرائیل هەینی ڕابردوو، داوای ناتانیاهۆی لەبارەی دواخستنی دادگاییەکەی ڕەت کردەوە، بەڵام ئەمڕۆ داواکەی ناتانیاهۆی پەسەند کرد و دادگاییکردنەکە دوا خرا.
یەکشەممە 29ـی حوزەیرانی 2025، مێدیاکانی ئیسرائیل، بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی پارتی لیکۆد بڵاویان کردەوە، دادگای ئیسرائیل داواكارییه‌كی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی بۆ دواخستنی لێوه‌رگرتنی وته‌كانی به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی پەسەند کرد.
پارتی لیکۆد، بەڵگەنامەیەکی دادگاکە لەبارەی دواخستنی دادگاییکردنەکەی ناتانیاهۆ بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە، "دوای خستنەڕووی ڕوونکردنەوەکان، کە گۆڕانکاری گەورە لەخۆ دەگرێت و بە پشتبەستن بە داتای نوێ بە بەراورد بە بڕیارەکانی پێشوو، ئێمە بە بەشێکی داواکارییەکە ڕازیین و دانیشتنی دادگاییکردنەکە دوا دەخەین".
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی هەینی 27ـی حوزەیرانی 2025، دادگای ئیسرائیل، داوای ناتانیاهۆ بۆ دواخستنی دانیشتنی دادگاییکردنەکەی ڕەت کردبووەوە.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی خۆی به‌رانبه‌ر به دادگاییكردنی ناتانیاهۆ ده‌ربڕی بوو و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی كردبوو.
تره‌مپ له‌م باره‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) گوتبووی، ئه‌مه‌ریكا ئیسرائیلی ڕزگار كرد، ئێستاش ناتانیاهۆ ڕزگار ده‌كات.
بنیامین ناتانیاهۆ له‌وه‌ته‌ی ئایاری 2020ـوه، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی، ڕووبه‌ڕووی دادگاییكردن بووه‌ته‌وه، دواتر پارێزه‌ره‌كانی له 2023 به‌هۆی جه‌نگیی غه‌ززه‌وه و پاشانیش به‌هۆی جه‌نگیی ئیسرائیل به‌رانبه‌ر به حزبوڵلای لوبنانی داوای دواحستنی دادگاییكردنیان كرد.
ناتانیاهۆ چه‌ند تۆمه‌تێكی ڕووبه‌ڕوو كراوه‌ته‌وه، له‌وانه ده‌گوترێت ژماره‌یه‌ك دیاریی گرانبه‌های وه‌كوو جگه‌ره و مه‌ی و جوانكاریی وه‌كوو به‌رتیل وه‌رگرتووه، كه به‌هاكه‌یان له سه‌رووی 260 هه‌زار دۆلار.