ماكرۆن گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان تاوتوێ ده‌كات
چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپی له‌و لوتكه‌یه‌دا به‌شدارن

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، له 10ی ئه‌م مانگه ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ كریاكۆس میتسۆتاكیس، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان تاوتوێ ده‌كات، به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا گوتی: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان و سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان له میانه‌ی لوتكه‌ی پاریس‌دا ده‌بێت، كه بڕیاره به‌رپرسه باڵاكانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی پورتوگال، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، قوبرس، ماڵتا و یۆنان تێیدا به‌شدار بن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌فته‌ی رابردوو به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌تی یۆنان رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی پرسی كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه تاوتوێ ده‌كات.
ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا گرژییه‌كی زۆر له نێوان توركیا و یۆنان درووست بووه، دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو توركیا كه‌شتییه‌كی بۆ كنه و پشكنین به مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی وزه‌دا ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست "ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی ده‌ریای سپی" كرد.