كوردێك له رووسیا زانایەكی گەورەی ماتماتیكه
كوردێك نیو سه‌ده‌یه له رێگه‌ی ماتماتیكه‌وه خزمه‌ت بە زانست و مرۆڤایەتی ده‌كات
K24- ھەولێر:
پرۆفیسۆر فه‌یزۆیێ عه‌گید، زانایه‌كی ماتماتیكه و زیاتر له په‌نجا ساڵه له‌م بواره‌دا له وڵاتی رووسیا خزمه‌ت ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی ماتماتیكزانی ناوداری ئه‌مه‌ریكا، واڵتێر رودین نه‌یتوانی چه‌ند پرسێكی بیركاری پشت راست بكاته‌وه، فه‌یزۆیێ عه‌گید توانی پاسادانیان بۆ بكات، هه‌ربۆیه بووه ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ماتماتیكناسانانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ندامی ئه‌كادیمیای زانسته سروشتیه‌كانه له رووسیا، وتار و بابه‌ته‌كانی له گۆڤاره زانستیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه، تائێستا چه‌ندین خه‌ڵات و میدالیای به‌ده‌ستهێناوه، گرنگترینیان خه‌ڵاتی پرۆفیسۆر سه‌ره‌سۆڤسكییه.
فەیزۆیێ عەگید، ئەو مرۆڤەی لە منداڵییەوە سەرقاڵی ھاوکێشەکانی بیرکارییە، ئێستا زانایەکی گەورەی ماتماتیکە، دوای ئەوەی ماتماتیکزانی ناوداری ئەمه‌ریکی "واڵتێر رودین" نەیتوانی چەند پرسێکی بیرکاری پشت راست بکاتەوە، بەڵام فەیزۆیێ عەگید لەساڵی 1971 لەتێزی دکتۆراکەیدا توانی پاسادانیان بۆ بکات، لێرەوە ناوی سنوورەکانی یەکێتی سۆڤیەتی بڕی و بووە ئەندامی کۆمەڵەی ماتماتیکناسانانی ئەمه‌ریکا.
پرۆفیسۆر فەیزۆ، وێڕای بڵاوکردنەوەی زیاتر لە 170 بابەتی ماتماتیکی لەگۆڤارە زانستییە نێودەوڵەتیەکاندا، ئێستا مامۆستای خوێندنی باڵایە لە زانکۆی سەراتۆڤی رووسیا و سەدان کادر و پسپۆڕی لەبواری ماتماتیکدا پێگەیاندووە.
ساوند بایتی دووەم: پرۆفیسۆر فەیزۆ عەگید شەمۆیان، زانای ماتماتیك.
کاروان لە باشووری کوردستانەوە بۆ درێژەدان بەخوێندنی ماستەر لەبواری ماتماتیك ھاتووەتە زانکۆی سەراتۆڤ، ساڵی رابردوو پرۆفیسۆر فەیزۆیێ عەگید وانەی پێ گوتووە.
زانای ماتماتیك، فەیزۆ، 23 سال لە ئەرمینیا و 23 ساڵی دیكە لەزانکۆی بریانسك و ماوەی 3 ساڵیشە لەزانکۆی سەراتۆڤ لەرووسیا درێژە بەکاری مامۆستایەتی خۆی دەدات، ئەو ئامادەیە بۆ خزمەتکردن بە قوتابیان و زانکۆکانی کوردستان.
پرۆفیسۆر فەیزۆیێ عەگید، لە28-1-1945 لەگوندی بایسزی ئەرمینیا لەدایكبووە، لەسەرەتای پەنجاکان چووەتە بەرخوێندن و ساڵی 1962 بووەتە قوتابی لەبەشی تەکنیکی ماتماتیك لەزانکۆی یەریڤان، ساڵی 1966 بەھۆی زیرەکی لەقۆناغی سێیەمی زانکۆ دەپەڕێتەوە بۆ قۆناغی پێنجەم، لەبەر بلیمەتی و لێھاتوویی بووەتە ئەندامی کۆمەڵەی ماتماتیکناسانانی ئەمه‌ریکا و ئەندامی ئەکادیمیای زانستە سروشتیەکان لە رووسیا. پرۆفیسۆر فەیزۆ، لەناوەندە زانستیەکانی جیھاندا بەرێز و خۆشەویستیەوە پێشوازی دەکرێت، ئەوانەی ئاشنای كاره‌كانی ئه‌ون، شانازی بەگەورەیی ئەم مرۆڤەوە دەکەن.