له سوید گه‌وره به‌رپرسێكی كڵێسه به هۆی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵان ده‌ستگیركرا
كڵێسه‌كان داوای ئازادكردنی ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی سوید، گه‌وره به‌رپرسێكی كڵێسه‌یان ده‌ستگیركرد، كه تۆمه‌تباره به ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵان.
رادیۆی سوید، بڵاویكرده‌وه، پۆلیس رایگه‌یاندووه، ئه‌و كه‌سایه‌تییه ئاینییه‌ی كڵێسه‌ی "كرۆنۆبێرگ" له ماوه‌ی ساڵانی نێوان 2012 تا 2018 چه‌ندین جار ده‌ستدرێژی سێكسی زۆر مه‌ترسیداری كردووه‌ته سه‌ر منداڵان و ژماره‌یه‌ك له‌و كرده‌وانه‌شی له ستۆكهۆڵمی پایته‌خت ئه‌نجامداوون.
ئه‌و تۆمه‌تباره رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ده‌ستگیركراوه و تا رۆژی دادگاییكردنی له گرتووخانه راگیراوه.
هه‌رچه‌نده لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس له باره‌ی تاوانه‌كانییه‌وه به‌رده‌وامن، به‌ڵام تا دێت ده‌نگی كڵێساكان و پیاوانی ئاینی كریستیان به‌رزتر ده‌بێت بۆ داوای ئازادكردنی، به‌و پێیه‌ی پێگه‌یه‌كی ئاینی له مه‌سیحییه‌تدا هه‌یه و ده‌ڵێن به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ ده‌ستگیركردنی له به‌رده‌ستدا نییه.