مانگی تەمووز بە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەست پێ دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ دووشەممە، 30-6-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ خۆڵبارینێکی کەم، هەروەها پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش 4 تا 5 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
کەشنانسیی هەرێم ئاماژەی بەوەش داوە، پیشبینی دەکرێت کەشی سبەینێ سێشەممە، 1-7-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، هەروەها لە بەرەبەیاندا لە زۆربەی ناوچەکان خۆڵبارین دەبێت، پاشان بۆ کاتەکانی نیوەڕۆ کاریگەریی خۆڵبارینەکە لاواز دەبێت، پلەکانی گەرماش 1 تا 3 پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک : 36 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :35 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان :39 پلەی سیلیزی