شاندی حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان گە‌یشتە‌ بە‌غدا

گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێك دەكەن

K24 - ھەولێر

شاندی حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە‌ سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، گە‌یشتە‌ بە‌غدا.

سە‌میر ھە‌ورامی وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌تی ھەرێمی كوردستان بە‌ كوردستان24ی ر‌ایگە‌یاند: "ئامانجی سە‌ردانی شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم بە‌ردە‌وامیدانە‌ بە‌ كۆبوونە‌وە‌كانی نێوان ھە‌رێم و بە‌غدا‌‌، لە‌بارە‌ی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان و بە‌تایبە‌ت پرسی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان و چۆنییە‌تی جێگیر كردنیان لە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021".

راشیگەیاند: "حكومە‌تی ھە‌رێم ئامادە‌یی دە‌ربڕیوە‌ بۆ رێككە‌وتن لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی فیدراڵی سە‌بارە‌ت بە‌ پرسی داھاتی نە‌وتی و نا نە‌وتی و داھاتی دە‌روازە‌ سنورییە‌كان".

سەمیر ھەورامی، گوتیشی: "ھە‌ر ئە‌مڕۆ كۆبوونە‌وە‌كان دە‌ستپێدە‌كە‌ن و چە‌ند لیژنە‌یە‌كی لاوە‌كیش پێكھێنراون بۆ ئە‌وە‌ی لە‌سەر وردە‌كاری یاسایی بابە‌تە‌كان گفتوگۆ بكەن و دە‌رچە‌یە‌كی ھاوبە‌ش دیاری بكە‌ن بۆ گرفتە‌كان".

Fly Erbil Advertisment