شارەزایەکی کەشناسی: خۆڵبارین تاوەکوو درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت

شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت: خۆڵبارین تاوەکوو درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت، پێشتریش هۆشداری لە شەپۆڵی دیکەی خۆڵبارین درابوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، 30ـی حوزەیرانی 2025، محەممەد کەمال، شارەزایی کەشناسی بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: شەپۆڵێکی خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و کاریگەرییەکەی تاوەکوو درانگانی ئەمشەو بەردەوامی دەبیت و بەیانی کەش و هەوا ئاسایی دەبێتەوە.
محەممەد کەمال، گوتیشی: کاریگەری ئەم شەپۆڵە لە باشوور و خۆرئاوای عێراقەوە هاتووە، بەڵام لەگەڵ ئەم شەپۆڵە لە سبەی سێشەممەوە پلەکانی گەرما حەوت بۆ هەشت پلە دادەبەزن.
لە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممەوە، شەپۆڵێکی خۆڵبارین پارێزگای هەولێر و چەند ناوچەیەکی گرتووەتەوە و لەماوەکانی ڕابردووش شارەزایانی کەشناسی ئەوەیان ئاشکرا کرد، کە ئەمساڵ چەندین شەپۆڵی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

 
Fly Erbil Advertisment