تره‌مپ بڕیاری هه‌ڵگرتنی سزاكانی سەر سووریای ئیمزا كرد

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به پاڵپشتیكردنی سووریایه‌كی یه‌كگرتووه؛ هاوكات ده‌ڵێت، بەهۆی ئەو پێشکەوتنانەی شەش مانگی ڕابردوو لە سووریا، دۆخی وڵاتەکە زۆر گۆڕاوە.
دووشه‌ممه، 30ـی حوزه‌یرانی 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری هه‌ڵگرتنی سزاكانی له‌سه‌ر سووریا ئیمزا كرد و ڕایگه‌یاند، حکوومەتی نوێی سووریا بە سەرکردایەتیی ئەحمەد شەرع، هەنگاوی ئەرێنی ناوە.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا، پشتگیریی لە ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا و ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەکات.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا باسیان له‌وه كردووه، بڕیاره‌كه له ڕۆژی سێشه‌ممه، 1ـی ته‌ممووزی 2025ـوه ده‌چێته واری جێبه‌جێكردن و كاری پێ ده‌كرێت.
هاوكات ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له كاردانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ڕایگه‌یاندووه، هه‌ڵگرتنی سزاكان یارمه‌تییان ده‌دات بۆ كرانه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
دووشەممە، 30ـی حوزەیرانی 2025، کارۆلاین لێڤت، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا واژۆ لە سەر فەرمانێک دەکات، ئەمەش هەوڵێکە بۆ پشتیوانیکردنی سووریا بۆ سەقامگیری و ئاشتی لەو وڵاتەدا.
کارۆلاین لێڤت دووپاتیشی کردەوە، سزاکانی سەر بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا و ئەو کەسانەی دەستیان لە کۆمەڵکوژی و ماددەی هۆشبەر و کۆمپانیاکانی سەر بە ڕژێمی پێشووی سووریا و گرووپەکانی ئێران و داعش دەمێننەوە.