هێمن هه‌ورامی: حكومه‌ت هه‌مواری یاسای وه‌به‌رهێنان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات
حكومه‌ت راپۆرتێك له‌سه‌ر یاسای چاكسازی راده‌ستی په‌رله‌مان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، له داهاتوویه‌كی نزیكدا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای وه‌به‌رهێنان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌میشدا راپۆرتێك له باره‌ی سێ مانگی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی راده‌ستی په‌رله‌مان ده‌كات.
هێمن هه‌ورامی له باره‌ی كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه بۆ خولی پایزه گوتی: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكی وه‌رزی پایزه‌یه، ئه‌و پێشنیازه یاسایانه‌ی له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه پێشكه‌شكراوون و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كراوه؛ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میان بۆ ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و پڕۆژانه‌ی له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، هاتوون، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ حكومه‌ت له‌سه‌ر هێڵین و بڕیاره ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی دیكه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن، به تایبه‌تی هه‌موواری یاسای وه‌به‌رهێنان، كه یه‌كێكه له پڕۆژه گرنگه‌كانی حكومه‌ت و له داهاتوویه‌كی نزیك بۆ په‌رله‌مانی ده‌نێرێت.
روونیشیكرده‌وه، له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازه یاسای شوێنه‌وار ده‌كه‌ین، كه بابه‌تێكی یه‌كجار گرنگه.
باسی له‌وه‌شكرد، له‌م خوله‌دا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌وڵده‌دات هه‌فته‌ی دوو، سێ جار دانیشتنی په‌رله‌مان بكرێت.
له باره‌ی چاكسازییه‌وه، هێمن هه‌ورامی گوتی: لیژنه‌كانی ئێمه له رێی كاری خۆیان به‌رده‌وامن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و یاسای چاكسازی كۆمه‌ڵێك سێكته‌ری جیاوازی هه‌یه و لیژنه‌كانی ئێمه به‌دواداچوونی جدییان كردووه.
ئاشكراشیكرد، حكومه‌ت له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ردا راپۆرتێكی سێ مانگه له باره‌ی چۆنێتی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی راده‌ستی په‌رله‌مان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان راسپێرین و بزانین هه‌نگاوه‌كان كامانه‌ن و گرفته‌كانی به‌رده‌می چین، تا په‌رله‌مان به‌دواداچوونی وردی بۆ بكات.