زانیاری نوێ لەبارەی ئەو منداڵەی بەدوو ڕووخسارەوە لەدایکبوو

منداڵێکی بە ڕەگەز کچ ئەمڕۆ بە دوو ڕووخسار له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر لەدایکبووە.

سێشەممە، 1ـی تەمووزی 2025، بەشی پەیوەندییەکانی نەخۆشخانەی نەورۆزی ناحکوومی له‌ هه‌ولێر بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: ئەمڕۆ منداڵێکی  کچ بە دوو ڕووخسارەوە لە نەخۆشخانەکەیان لە دایکبووە، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم گیانی لەدەستداوە.

بەگوتەی بەشی پەیوەندییەکانی هەمان نەخۆشخانە، ئه‌مه‌ یەکەمین حاڵەتی لەمشێوەیەیه‌ لە نەخۆشخانەکەیان ڕووبدات.

 ئاماژەی بەوە دا، کاتێک دایکی منداڵەکە سۆناری کردووە، دەرکەوتووە کیسەیەک لە سەری منداڵەکە هەیە، بۆیە پزیشک دەم و دەست بڕیاری دا ، نەشتەرگەریی بۆ بکات، هەرچەندە تەمەنی کۆرپەکە حەوت مانگ بووە، هەروەها ئافرەتەکە بە دووانە دووگیان بووە و منداڵەکەی دیکە تەندروستی جێگیرە و سەلامەتە.

 
 
Fly Erbil Advertisment