ترەمپ: لەگەڵ ناتانیاهۆ لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە ڕژد دەبم

سەرۆکی ئەمەریکا، پێی وایە هەفتەیە داهاتوو لەگەڵ ناتانیاهۆ لەباری کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە ڕێکدەکەون. جەختی لەوەش کردەوە، لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ ناتانیاهۆ ڕژد دەبێت.
سێشەممە 1ـی تەموزی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، بەر لەوەی کۆشکی سپی جێبهێڵێت، قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد و ڕایگەیاند: ئەوەی لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕوویدا وێرانکارییەکی تەواوەتییە و ئێستا کەس ناتوانێت بگاتە ئەو شوێنانە چونکە بە تەواویی وێران بووە.
سەرۆکی ئەمەریکا، دەڵێت: ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە کۆشکی سپی لەگەڵ ناتانیاهۆ کۆدەبمەوە و پرسی غەززە و ئێران تاوتوێ دەکەین.
ناوبراو ڕایگەیاند: ناتانیاهۆش دەیەوێت کۆتایی بە شەڕی غەززە بێت. هاوکات هیوادارە هەفتەی داهاتوو لەسەر ئەو ئەو پرسە ڕێکبکەون.
جەختیشی لەوە کردەوە، لەگەڵ ناتانیاهۆ لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە ڕژد دەبم. گوتیشی: لەگەڵ ناتانیاهۆ سەرکەوتنی گەورەمان بەسەر ئێران بەدەست هێنا.
لەبارەی ئیلۆن مەسکەوە، ترەمپ دەڵێت: دامەزراوەی کارامەیی حکوومەت چاودێری کارەکانی مەسک دەکات