ئەنقەرە و بەغدا لەسەر بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق ڕێککەوتن

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به سه‌ردانێك له توركیایه و چه‌ند پرسێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته تاوتوێ ده‌كات؛ پرسی ئاو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكانی نێوانیان بووه.
سێشه‌ممه، 1ـی ته‌ممووزی 2025، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له توركیا له‌گه‌ڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسە گرنگه‌كانی هەردوولا به‌تایبه‌تی پرسی ئاویان تاوتوێی کرد.
به پێی ڕاگه‌یه‌نراوێك ئه‌ردۆغان به داواكاریی مه‌شهه‌دانی ڕازی بووه، بۆ به‌ردانه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی 420 مه‌ترسێجا ئاوی هه‌ردوو ڕووباری دیجله و فورات له چركه‌یه‌كدا كه له سبه‌یه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق جەختیشی لەوە کردووه‌ته‌وه، تورکیا ئەوەی خودا پێی بەخشیوە لەگەڵ عێراقییه‌كان هاوبەشی پێ ده‌كات و ناتوانێت لێیان ڕابگرێت.