ڕوونکردنەوەی ئاسایشی سلێمانی لەبارەی ڕووداوەکەی تاسڵوجە

ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند: دوو درۆن لە گەڕەکی تاسڵوجە لە سلێمانی کەوتوونەتە خوارەوە و ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

سێشەممە 1ـی تەموزی 2025، ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیانراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، کەمێک لەمەوبەر دوو درۆن لە گەڕەکی تاسڵوجەی سلێمانی کەوتنە خوارەوە.

لە ڕاگەیانراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و لێکۆڵینەوەش لەو بارەیەوە بەردەوامە.

Fly Erbil Advertisment