ئەکسیۆس: ئیسرائیل ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ حەماس بکات

ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمەریکی بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، ڕۆن دێرمەر، وەزیری کاروباری ستراتیجی ئیسرائیل بە پێشنیازی قەتەر بۆ ئاگربەست لە غەززە ڕازی بووە.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئیسرائیل ئامادەیە بۆ گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس بۆ تەواوکردنی دانوستان لەبارەی بارمتە و ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان.
بەگوێرەی ئەکسیۆس، بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئیسرائیل، "ئەگەر دانوستانەکانی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان پێشکەوتن بەدەست نەهێنن، سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی لە غەززە پەرەپێدەدەن".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا داوای لە حەماس کرد، ڕازی بێت بە "پێشنیازی کۆتایی" بۆ ئاگربەستی 60 ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیل لە غەززە.
هێشتا 56 بارمتەی دیکە لە غەززە ماون، کە پێشبینی دەکرێت نیوەیان زیندووبن، بۆ ئازادکردنی 28 بارمتەی ئیسرائیلی لە هەفتەی یەکەمدا، حەماس دەبێت 10 بارمتە ئازاد بکات و 18 تەرمی سەربازە کوژراوەکانی ئیسرائیلیش ڕادەست بکاتەوە، لە بەرانبەردا ئیسرائیل دەبێت هەزار و 236 زیندانی فەڵەستینی ئازاد بکات و 180 تەرمی زیندانییەکانیش ڕادەست بکاتەوە.