لە کالیفۆرنیا کۆگایەکی یاری ئاگرین تەقییەوە

لە باکووری کالیفۆرنیا، کۆگایەکی یارییە ئاگرینەکان تەقییەوە.

تەقینەوەیەکی بەهێز لە کۆگای یارییە ئاگرینەکان لە ناوچەی یۆلۆ لە باکووری کالیفۆرنیا، ڕووی دا و بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە و چۆڵکردنی ناوچەکە و دوکەڵ چڕ ئاسمانی شارۆچکەکەی گرتووەتەوە.

میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردووەتەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی کالیفۆرنیا گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن، هاوکات فەرمانگەی خزمەتگوزارییە فریاگوزاریەکانی یۆلۆ کاونتی، پشتڕاستی کردووەتەوە، ئاگر لە شوێنێکی یارییە ئاگرینەکان کەوتۆتەوە و ئاماژەیداوە، هۆکاری ڕووداوەکە نادیارە، بەڵام لێکۆڵینەوە دەکەن و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی گیانی و ماددی نەزانراوە.

 

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment