یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م جاره‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا به پرسه داراییه‌كان ده‌ستی پێكرد
سه‌میر هه‌ورامی: لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بۆ بابه‌ته‌كان پێكده‌هێنرێن

K24- هه‌ولێر:
یەكەم كۆبوونەوەی شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم لە‌گە‌ڵ شاندی باڵای حكومە‌تی فیدراڵ بە سە‌رۆكایە‌تی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی و جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق له به‌غدا بە‌ڕێوە‌چوو.
سە‌میر ھە‌ورامی، گوتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان به كوردستان24ی راگه‌یاند، دوای گەیشتنیان بۆ بەغدا، پێش نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ یەكەم كۆبوونەوەی فراوانی هەردوو شاندی حكومە‌تی هەرێم و حكومە‌تی فیدراڵ لە بارە‌ی كێشە ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان، بە‌تایبە‌ت پرسی شایستە داراییە‌كانی ھە‌رێم و چۆنییە‌تی جێگیركردنیان لە پڕۆژە یاسای بودجە‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 بە‌ڕێوە‌چوو.
سە‌میر ھە‌ورامی گوتیشی: لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا، لیژنەی تایبەتمەند و لاوەكی دروست بكرێن، بۆ چڕكردنەوەی گفتوگۆكان لەبارەی پرسەكانی؛ نەوت و گاز، شایستە داراییەكان، كارەبا، دە‌روازە سنوورییە‌كان و قەرزەكان.
گوتیشی: چاوەڕوان دەكرێت ئەم لیژنانە سەرەنجامی بەدواداچوون و گفتوگۆكانیان لەبەر رۆشنایی بڕگە و ماددە‌كانی دەستوری عێراق بخەنە بەردەستی شاندی باڵای هەردوولا، بۆ ئە‌وە‌ی رێكە‌وتنیان لە‌بارە‌یه‌وە بكرێت.
ئاماژە‌ی بە‌وە‌شدا، حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان ئامادە‌یی دە‌ربڕیوە بۆ رێكە‌وتن لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی فیدراڵ سە‌بارە‌ت بە پرسی داھاتی نە‌وتی و نانە‌وتی و داھاتی دە‌روازە سنوورییە‌كان.
H.B