له به‌غدا 16 كه‌سی به ره‌چه‌ڵه‌ك سووری ده‌ستگیركران
كه‌سێكی لوبنانیش ده‌ستگیركراوه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، 17 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، كه به نایاسایی له به‌غدا نیشته‌جێبوون و زۆرینه‌یان خه‌ڵكی سووریا‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق روونیكردووه‌ته‌وه، له هه‌ڵمه‌تێكدا به هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه 16 كه‌سی به ره‌چه‌ڵه‌ك سووریایی ده‌ستگیربكه‌ن، كه به پێچه‌وانه‌ی یاسای مانه‌وه و نیشته‌جێبوون له به‌غدا ژیاون.
له باره‌ی ره‌چه‌ڵه‌كی دواین كه‌سیانه‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندووه، كه‌سی حه‌ڤده‌هه‌م، هاووڵاتییه‌كی به ره‌چه‌ڵه‌ك لوبنانییه و له كۆمپانیایه‌كی گه‌شتوگوزار كاریكردووه و راپۆرتی تایبه‌ت به پشكنینی (BCR)ی ساخته‌كردووه و به‌و هۆیه‌وه رێكاری یاسایی له دژ گیراوه‌ته به‌ر.
وه‌زاره‌ته‌كه داوای له هاووڵاتیان كردووه، هیچ كه‌سێكی بیانی له خۆ نه‌گرن و په‌نای نه‌ده‌ن. هه‌روه‌ها داوایكردووه، هاووڵاتیان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا وه‌همیانه نه‌كه‌ن، كه بازرگانی به كرێكارانه‌وه ده‌كه‌ن و له بوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی گوماناوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه.