دوو هێرشی جیاواز كرایه سه‌ر هێزی هاوپه‌یمانان
یه‌كێكیان له دیوانییه و ئه‌وی دیكه‌شیان له به‌غدا بووه

K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدا رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له‌سه‌ر رێگه‌ی تاجیی باكووری به‌غدا هێرشییان كرده سه‌ر كاروانێكی هاوكاری سه‌ربازیی هێزی هاوپه‌یمانیان، به‌ڵام تا ئێستا زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه نه‌زانراون.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له‌و هێرشه، بۆمبێكی چێندراو بارهه‌ڵگره سه‌ربازیه‌كانی عێراقی له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی دیوانییه كرده ئامانج، كه هاوكاری لۆجستییان بۆ هێزی هاوپه‌یمانان ده‌گواسته‌وه و له ئه‌نجامدا پۆلیسێكی عێراقی كوژرا و دووی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه هێرشه‌كانی سه‌ر ئه‌و بارهه‌ڵگره عێراقییانه زیادیان كردووه كه هاوكاریی سه‌ربازی بۆ هێزی هاوپه‌یمانان ده‌گوازنه‌وه و تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشانه رانه‌گه‌یاندووه. به‌ڵام گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران، به‌تایبه‌ت حزبوڵڵای عێراقی چه‌ندین جار به‌ڵێنیان داوه، كه به‌رده‌وام به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌نه ئامانج، ئه‌گه‌ر له عێراق نه‌كشێنه‌وه.
H.B