وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای سەپاندنەوەی سەرجەم سزاکان بەسەر ئێراندا دەکات

جەدعۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، دوابەدوای ڕاگرتنی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، داوای سەپاندنی سەرجەم سزاکانی سەر ئێرانی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: "کاتی ئەوە هاتووە میکانیزمی سناپباک چالاک بکرێت، داوای لە وڵاتانی E3 کردووە؛ ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا "هەموو سزاکان بەسەر ئێراندا بسەپێننەوە".
ساعر پێیوایە، "ئێران بێڕێزی سەبارەت بە ڕاگرتنی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کردووە و بەمەش وازهێنانێکی تەواو لە هەموو پابەندبوون و بەڵێنە ناوەکییەکانی نێودەوڵەتییەکانی پێکدەهێنێت".
دەشڵێت: ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێ بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە هەنگاو بنێت.
میکانیزمی سناپباک واتە "سەپاندنەوەی سزاکان، یەکێکە لە بەهێزترین ئامرازە دیپلۆماسییەکان، تا ئێستا لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا پێشبینی کراوە. لە پلانی هەمەلایەنەی هاوبەشی ساڵی 2015 کە بە "چارەسەرێکی فریاگوزاری" دادەنرێت، بەمەش ڕێگە دەدات بە سەپاندنی خێرای سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایش بەسەر ئێراندا لە ئەگەری پێشێلکردنی بەڵێننامە ئەتۆمییەکانی.
ئەم میکانیزمە لەلایەن سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا داڕێژراوە و پێشنیاز کراوە و لە بڕیارنامەی 2231ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە.
بڕیارنامەی 2231ـی ئەنجوومەنی ئاسایش دوای گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و هەڵوەشاندنەوەی شەش بڕیارنامەی پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، ئەمە جگە لە زۆربەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بەسەر تاراندا سەپێندرابوون.
بەریتانیا ئامادەیی خۆی بۆ چالاککردنی میکانیزمی "سناپباک" لە دژی ئێران بەهۆی پێشێلکارییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕاگەیاند.