بێکاری لە ئەورووپا لە زیادبوونە

 بێکاری لە ئەورووپا لە زیادبوونە و جەنگی نێوان ئۆکرانیا و رووسیا بە هۆکاری سەرەکی دادەندرێت.

 بەگوێرەی ئامارە نوێیەکان رێژەی بێکاری لە ئەورووپا بۆ 6.3 لەسەد بەرزبووەتەوە، هەرچەندە لەسەر ئاستی مانگانە بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتیی رێژەی بێکاری لە ئەورووپا بەراورد بە ماوەکانی رابردوو لە ئاستێکی نزمدایە.

ئەو ئاستەی رێژەی بێکاری لە ئەورووپا تۆمارکراوە، ئاستێکی نزمە بەراورد بە ماوەکانی رابردوو، بەتایبەتی لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لەکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێژەی بێکاری بۆ 8.5٪ بەرزبووەوە، بەڵام دواتر و لەگەڵ ئاسایبوونەوەی دۆخەکە، رێژەی بێکاریش رووی لە دابەزین کرد، ماوەی چەند مانگێکە رێژەی بێکاری لە ئەورووپا لەو ئاستە نزمەدا ماوەتەوە، ئەوەش وەکو ئاماژەیەک لێکدەدرێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لە وڵاتانی ئەوروپا.

ئابووری ئەورووپا لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا چەندین گورزی جیاوازی بەرکەوتووە، لەوانە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا و دواجار جەنگی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و ئەورووپا کە ترەمپ هەڵیگیرساندووە.

 
Fly Erbil Advertisment