سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەستبەکاربوو

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، ئەمرۆ دادوەر مونزر ئیبراهیم، سەرۆکی دادگای فیدراڵی بەفەرمی دەستبەکاربوو.
پێنجشەممە، 3ـی توممووزی 2025، سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند؛ ئەمرۆ دادوەر مونزر ئیبراهیم، سەرۆکی دادگای فیدراڵی بەفەرمی لەبەردەم لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق سوێندی یاسایی خوارد و لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە مەرسومی کۆماری بۆ سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەرکرا و بەفەرمی دەستبەکاربوو.
دووشهممه، 30ـی حوزهیرانی 2025، سهرچاوهكان بڵاویان كردهوه، سهرۆكایهتیی كۆماری عێراق مهرسوومی بۆ دانانی مونزر ئیبراهیم حوسێن، به سهرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی له شوێنی جاسم محهممهد عهبوود دهركرد.
یەکشەممە، 29ـی حوزهیرانی 2025، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا، پەسەندکردنی داواکاریی خانەنشینبوونی دادوەر جاسم عەبوود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە، ڕاگەیاند.
ئاماژه بهوهش كرابوو، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، دادوەر مونزر ئیبراهیم حوسێن، جێگری سەرۆکی دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی و ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراقی بۆ شوێنی دادوەر جاسم عەبوود کاندید کردووه.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق باسی لەوەش کردبوو، لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق ئاگادار کراوەتەوە تا مەرسوومێکی کۆماری بۆ دەستنیشانکردنی دادوەر مونزیر ئیبراهیم حوسێن، لهداكیبووی ساڵی 1963ـی بهغدا، وەک سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دەربکات.